www.silvana.com
مرحبا بك في منتديات سلفانا

مرحبا بك عزيزي الزائر. المرجوا منك أن تعرّف بنفسك و تدخل المنتدى معنا. إن لم يكن لديك حساب بعد, نتشرف بدعوتك لإنشائه وتكون احد اعضاء هذه الاسرة المترابطه

www.silvana.com

مرحبا بك يازائر في منتدى سلفانا الشبابي
 
الرئيسيةالبوابةالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 زةكةريا عبداللة((هةولم داوة ريجكةييَكي تازة لة مؤسيقاو كؤراني كوردي بيَنمة ئاراوة))

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
سنكر برادوستي
عضو خاص
عضو خاص
avatar

المهنة :
المزاج :
رسالة sms كـــــار له‌ پيناو مرۆفـــــــــايه‌تي.

هيچ كات دلــگران مه‌به‌ ئه‌گه‌ر چاكه‌ي تۆ بۆ هاوريه‌كانت زياتر بوو له‌ چاكه‌ي ئه‌وان بۆ تۆ.
ذكر
الابراج : الدلو
عدد الرسائل : 228
العمر : 31
موقعك المفضل : www.silvana.com
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 358
تاريخ التسجيل : 16/03/2009

مُساهمةموضوع: زةكةريا عبداللة((هةولم داوة ريجكةييَكي تازة لة مؤسيقاو كؤراني كوردي بيَنمة ئاراوة))   الإثنين مارس 23, 2009 10:40 am

زەكەریاعەبدوڵڵا:
هەوڵم داوە رێچكەیەكی تازە لە مۆسیقا و گۆرانیی كوردیدا بێنمە ئاراوە


هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵڵا كاتێك وەك گۆرانیبێژ هاتە نێو مەیدانی گۆران كوردییەوە وەك زۆربەی هونەرمەندانی دیكە لە هەنگاوی سەرەتاییەوە دەستی پێكرد، بەڵام هەر لە یەكەم پێنگاڤەكانیدا هەست دەكرا بەوەی كە هەست بە بوونی ئەركێكی قورس بكات لەسەر شانی بۆیە ماندووبوونی زیاتری پێوە دیار بوو، ئەو لە قۆناغێكدا بوونی خۆی سەلماند كە بیسەر و بینەری هونەری كوردی ئەوەندەی تامەزرۆی هونەر و موزیكی توركی و فارسی و عەرەبی و بوون ئەوەندە گوێیان لە هونەری كوردی نەدەگرت، بەڵام زوو توانیی ئەگەر سەرەتا بەشێوەیەكی دیاریكراو و سنوورداریش بێت توانیی وا لە گەنجی كورد بكات بگەڕێتەوە بۆ گوێگرتن لە گۆرانی كوردی و ئیدی ئەم هەنگاوانەی بەردەوام بوون و رۆژ دوای رۆژ توانیی بوونی خۆی بەهێزێكی زیاترەوە بسەلمێنێت و چەندین بەرهەمی یەك لە دوا یەكی پێشكەش كرد كە رێژەی فرۆشتنیان گەواهیدەری ئەم راستییەن، لە ئەنجامی هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی توانیی لەسەر ئاستی نێوەدەوڵەتیش ناوبانگ دەربكات، بەم دواییەش لە وڵاتی سوید لە فیستیڤاڵێكی نێونەتەوەییدا خەڵات كرا، هەر بۆیە وەك گۆڤاری گوڵان بە پێویستمان زانی ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین.




*حەز دەكەین سەرەتا باس لەو فیستیڤاڵە بكەیت كە لە سوید ساز كرا و تۆش بەشداریت تێدا كرد؟
- فیستیڤالێكی نێونەتەوەیی یە بە ناوی (ری ئۆریەنت) واتە مۆسیقای جیاجیای دونیا، ساڵانە ساز دەكریت. ئەمساڵ وەكو هونەرمەندێكی كورد داوایان لی كردم بەشداریی بكەم، ئەوەبوو بەشداریم كرد و ئەوان زۆر لێی رازی بوون و زۆر پێیان سەركەوتوو بوو.
* هەڵبژاردنی ئەو گرووپە موزیكییە كوردییە چۆن بوو؟
- هەستم كرد گەنجەكانمان توانایان باشتر بووە و دەتوانن باشتر تواناكانیان بنوێنن، بۆ منیش باشتر بوو، چونكە هەستیان كوردییە، هەروەها پێم باش بوو ئەم گەنجانە دەرفەتیان هەبێت بەشداریی لە چالاكییەكی وا گەورەی نێونەتەوەیی بكەن و هۆڵ و پێگەكانی هونەر لە ئەورووپا ببینن و روویەكی گەشی كوردیش نیشانی دەرەوە بدەن.
* ئایا كەم دەركەوتنی زكەریا لە دەزگاكانی راگەیاندن بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- لە كاتی پێویستدا دەردەكەوم و دەركەوتووم.
* تۆ لە هونەرمەندێكی ئاساییەوە دەستت پێكرد ئایا پێشبینی ئەوەت دەكرد بگەیە ئەو ئاستەی ئێستا ؟
-لە یەكەم رۆژەوە نەخشە بۆ ئەمڕۆ و بۆ سبەی دەكێشم، بەڵام بە دڵنیاییەوە هێشتا زۆرم ماوە ببم بەوەی كە دەمەوی.
*زۆر جار لێرە و لەوی باس لە شێواندنی هونەری كوردی دەكرێت، هەندێك كەس دەڵێن زەكەریاش یەكێكە لەوانەی هونەری كوردی هێناوەتە نێو هونەری كوردییەوە تۆ چی دەڵێی بۆ ئەمانە ؟
-من رێزم بۆ هەر رایەك هەیە، بەڵام بۆ ئەم مەسەلەیە من ئەو هەموو جەماوەرە و ئەو هەموو پێشوازییە گەرمەی كە هەمیشە لێم دەكەن، دەكەمە حەكەم.
* دیاردەی سوود وەرگرتن لە هونەر و موزیكی بیانی چۆن دەبینی؟
-پێم وایە شتێكی باشە و خۆشم سوودم لە مۆسیقای پێشكەوتووی گەلان وەرگرتووە.
* تێكەڵ كردنی بزنس و هونەر چۆن لێك دەدەیتەوە؟
- لای من هەموو شتێك لە پێناو خزمەتكردنی هونەرە، بە بزنسیشەوە.
* بۆچی لە بەرهەمەكانی ئەم دواییەت زۆر پشتت بە تێكستەكانی شاڵاو و سامی ئەرگوشی بەستووە؟
- هۆنراوەی زۆر شاعیری بەڕێزی تریشم كردووەتە گۆرانی.
*زۆر كەس پێیانوایە زەكەریا شۆڕشێكی لە نێو گۆرانی كوردیدا هەڵگیرساند، ئەو شۆڕشەی تۆ تاكەی بەردەوام دەبێت؟
- ئەو شۆڕشە بەردەوام دەبێت تا زەكەریا عەبدوڵڵا مابێت.
*دوای ئەوەی گەیشتی بەو ئاستەی ئێستا ئایا هەست دەكەی شوێنی خۆت كردۆتەوە؟
-ئەم پرسیارە لە جەماوەر بكەن.
*زەكەریا تا چەند سوودی لە فۆلكلۆر وەرگرتووە؟
- من هەوڵم داوە رێچكەیەكی تازە لە مۆسیقا و گۆرانیی كوردیدا بێنمە ئاراوە.
* تۆ كوڕی هەولێری هەوڵت نەداوە سوود لە لاوك و حەیران وەربگری و ئەگەر لە ئاهەنگەكانیش بێت بیڵێ؟
- كەسانی دیكە هەن كە زۆر لە من جوانتر دەیڵێن و باشتر لێی دەزانن.
* حەز دەكەین بە راشكاوی پێمان بلێی چ جیوازییەك بەدی دەكەیت لەنێوان موزیژەنانی كورد و تورك؟
- موزیسەنە تورك ئەزموونی درێژتریان هەیە، بەڵام لە هەردوولا موزیسیەنی باش هەن.
* لەكاتی ساز كردنی كۆنسێرتەكەی ئەم دواییەی هەولێر هەندێك گرفت لەنێوان كەناڵەكاندا روویاند دەكرێ باسیان بكەی؟
- ئەمە نێوانی خۆیانە، پەیوەندیی بە منەوە نییە.
* خۆشەویستی و ئافرەت چۆن وەسف دەكەی؟
-هەردووكیان دوو مانای گەورەی ژیانن.
*ئایا تۆش وەك گەنجێك بیرت لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری نەكردۆتەوە؟
-بە تەمام، بەڵام هێشتا شتێك لە ئارادا نییە.
* بێجگە لە گۆرانی كاتت بەچی بەسەر دەبەی؟
- زۆربەی كاتم بە خوێندنەوە، وەرزش و كار بەسەر دەبەم.
* حەز دەكەین بۆ خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان هەندێك باس لە نوێترین بەرهەمی خۆتمان بۆ بكەی؟
ئەم بەرهەمە تازەیەم شێوازێكی تازەتر دەبێت، مۆسیقای زۆربەی كارەكان تەواو بووە، ئێستاش بەردەوامم لە ئامادە كاری، بە هیوام لە كاتێكی زوودا بگاتە جەماوەر.
* دوا وتەت چییە؟
سوپاس بۆ ئێوە، رێز و خۆشەویستیم بۆ جەماوەر.



سةرجاوة((www.gulan-media.com))
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://silvana.com
سلفانا
المديرة
المديرة
avatar

المهنة :
المزاج :
رسالة sms قلم كلبي تداين ورقة منك
وابد ماكو بجمالك وارقى منك
اسجلك راح الاول ورقمنك
واكتب لالفته محجوز اليه

انثى
الابراج : الحمل
عدد الرسائل : 1661
العمر : 31
موقعك المفضل : www.slvana.com
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 98052
تاريخ التسجيل : 01/07/2008

مُساهمةموضوع: رد: زةكةريا عبداللة((هةولم داوة ريجكةييَكي تازة لة مؤسيقاو كؤراني كوردي بيَنمة ئاراوة))   الأربعاء مارس 25, 2009 4:44 am


_________________


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://silvana.yoo7.com
سنكر برادوستي
عضو خاص
عضو خاص
avatar

المهنة :
المزاج :
رسالة sms كـــــار له‌ پيناو مرۆفـــــــــايه‌تي.

هيچ كات دلــگران مه‌به‌ ئه‌گه‌ر چاكه‌ي تۆ بۆ هاوريه‌كانت زياتر بوو له‌ چاكه‌ي ئه‌وان بۆ تۆ.
ذكر
الابراج : الدلو
عدد الرسائل : 228
العمر : 31
موقعك المفضل : www.silvana.com
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 358
تاريخ التسجيل : 16/03/2009

مُساهمةموضوع: رد: زةكةريا عبداللة((هةولم داوة ريجكةييَكي تازة لة مؤسيقاو كؤراني كوردي بيَنمة ئاراوة))   الخميس مارس 26, 2009 11:27 am

supas
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://silvana.com
azad2332
عضو جديد
عضو جديد


المهنة :
المزاج :
رسالة sms
قمة الألـم
أن تكــون دموعـــك هي الوفيـــــه الوحيــــدة لـــــك
تأتيـــك صباحـــا لتقــول صبـــاح الخيـــــــــر
وتمــر ليــــلا لتقــول تصبـــح على خيــــــــر

ذكر
الابراج : العذراء
عدد الرسائل : 1
العمر : 50
الجنسية : عراقي
الهواية :
نقاط : 1
تاريخ التسجيل : 25/01/2012

مُساهمةموضوع: رد: زةكةريا عبداللة((هةولم داوة ريجكةييَكي تازة لة مؤسيقاو كؤراني كوردي بيَنمة ئاراوة))   الأربعاء يناير 25, 2012 11:36 am

dast xosh
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
زةكةريا عبداللة((هةولم داوة ريجكةييَكي تازة لة مؤسيقاو كؤراني كوردي بيَنمة ئاراوة))
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
www.silvana.com :: القسم الكردي :: منتدى الفنان زه كريا عبد الله-
انتقل الى: