سنكر برادوستي عضو خاص
المهنة : المزاج : كـــــار له پيناو مرۆفـــــــــايهتي.
هيچ كات دلــگران مه‌به ئه‌گه‌ر چاكهي تۆ بۆ هاوريهكانت زياتر بوو له چاكهي ئه‌وان بۆ تۆ. الابراج : عدد الرسائل : 228 العمر : 37 موقعك المفضل : www.silvana.com الجنسية : عراقي الهواية : نقاط : 358 تاريخ التسجيل : 16/03/2009
| موضوع: زياني هونةرمةند حةسةن زيرةك الأحد مارس 22, 2009 3:03 am | |
| حه‌سه‌ن زیره‌ك |
مامۆستای بلیمه‌ت و ده‌نگ دلێری ره‌سه‌نی به‌سته‌ی كوردی و هونه‌ری راسته‌قینه‌ی ئاوازی نه‌ته‌وایه‌تی‌و خۆماڵی . ناوی حه‌سه‌نه‌و نازناویشی ئه‌سه‌دی بۆكانییهو به زیره‌كیش ناوی ده‌ركردووه، باوكی ناوی عه‌بدوڵڵایه‌و ناسراو بووه به عهبهزله. دایكی ئامینی ناوه‌و دوو برای هه‌بووه به ناوی حه‌مه ئهمینو حاجی حوسێن‌و خوشكێكیشیان هه‌بووه به‌ناوی سارا. زیره‌ك له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵا له كۆڵانی به‌رمزگه‌وتی جامیعه له دایك بووه. هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ژیانێكی زۆر ناخۆش‌و تاڵی هه‌بووه‌و به بێكهسیو هه‌ژاری و ئاواره‌یی ژیانی بردۆته سه‌ر. كاتێك ته‌مه‌نی 27 سالاَن بووه، چووه بۆ شاری پێنجوێن و له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی و له‌وێشه‌وه چووه بۆشاری كه‌ركوك، پاشان ده‌چێته به‌غدا و له‌وێ ده‌بێته شاگرد له ئوتێل (الشمال الكبیر) زیره‌ك له‌و ئوتێله‌دا به ده‌م ئیشه‌وه جاروبار گۆرانی وتووه به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه، سه‌رنجی زۆركه‌سی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش (مام جه‌لال) له‌و كاته‌دا خوێندكاری زانكۆ ده‌بێت له به‌غداو له ژوورێكی ئه‌و ئوتێله‌دا ژورێكی هه‌بووه مام جه‌لال ده‌نگی زیره‌كی زۆر لا خۆش ده‌بێ و زۆر هانی ده‌دات و خۆشی ده‌یبات بۆ ڕادیۆی به‌غداو له ڕادیۆ مانگی به 6 دینار دای دهمهزرێنێتو مانگ له‌دوای مانگیش موچه‌كه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ن . به‌مجۆره زیره‌ك چه‌ند ساڵ له غه‌ریبی و له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه.هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له ساڵی 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و له‌و ساڵه‌دا له‌ڕادیۆی كوردی تاران دادهمهزرێو بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به زمانی كوردی (نیو سه‌عات به له‌هجه‌ی سۆرانی و نیو ساعه‌ت به له‌هجه‌ی كرمانجی) به‌رنامه بڵاو ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر له‌وێش ده‌ست ده‌كات به تۆمار كردنی گۆرانییه‌كانی . زیره‌ك له هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ڵ خانمی (میدیای زه‌ندی) زه‌ماوه‌ندی كردووه، ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناوه‌و دوو كچیان هه‌بووه به ناوه‌كانی مه‌هتاب و ئاره‌زوو. زیره‌ك له ساڵی 1962 رادیۆی كوردی له شاری كرماشان دادهمهزرێو زیره‌كیش ده‌چێت بۆ رادیۆی كرماشان‌و له‌وێ ئۆركێسترایه‌ك به‌ناوی خۆی دروستده‌كات كه له 5 كه‌س پێك هاتبوون، زیره‌ك به‌هاوكاری ئه‌و ئۆركێسترایه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك گۆرانیان تۆمار كردووه تا ساڵی 1966، پاشان له رادیۆی ناوبراو موچه‌كه‌ی ده‌بڕن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه زیره‌ك نزیكه‌ی هه‌زار گۆرانی تۆمار كردووه. ئه‌و قسه‌یه له سه‌ر رۆحی ناسك و پڕ هه‌ستی هونه‌روه‌ری مه‌زن حه‌سه‌ن زیره‌ك زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت و ناچار ڕادیۆ به‌جێ دێڵێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق . بهلاَم پێش ئه‌وه‌ی بگاته شاری به‌غدا پۆلیس دهیگرێتو ماوه‌ی 18 مانگ له زیندان ده‌مێنێته‌وه، داوای ئازادی دهكهنو پاش ئازاد كردنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و ئه‌مجاریش ساواكی حكومه‌تی شا دهیگرنو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری دهدهنو پاشان ئازادی ده‌كه‌ن.حه‌سه‌ن زیره‌ك پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له زیندان ئازاد ده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر له گوندی مه‌لا ئه‌حمه‌دی سه‌ر به‌شاری (بانه) چایخانه‌یه‌ك داده‌نێ‌و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه . له دوای چه‌ند ساڵێك له‌وێش دهڕواتو روو ده‌كاته شاری مههابادو له‌وێشه‌وه ده‌چێ بۆ شاری (شنۆ) تا ساڵی 1972 هه‌تا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت هه‌ر له‌وێ ده‌مێنێته‌وه . زیره‌ك له شنۆ خۆی به گۆرانی وتن و تۆماركردنی شریته‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات. بهلاَم پاش ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌بێت و به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری بۆكان و له‌وێ له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت و باری ته‌ندروستیی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت . زیره‌ك له 4 ی پووش په‌ڕی 1351ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر 1972زاینی، كۆچی دوایی ده‌كات، یه‌كه‌م جار له گۆڕستانی بۆكان ده‌ینێژن و پاشان له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی و پێداگرتنی دایكی له داوێنی كێوی ناڵه‌شكێنه له په‌نا گۆڕی (چاكهچكۆڵه) جارێكی تر دهینێژنهوه، زیره‌ك پاش كۆچی دوایی خۆی خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نێو هونه‌ری گۆرانی كوردیدا بۆ به‌جێهێشتین به ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌تا ئه‌مڕۆش كه‌س وه‌ك زیره‌ك نه‌یتوانیوه له‌و بواره‌دا ئه‌سپی خۆی تاوبدات و شوێن ده‌ستی خۆی بنه‌خشێنێت، ئێستا زیاد له 36 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا تێپه‌ڕیوه‌و بهلاَم هێشتا گۆرانی و ئاوازه‌كانی ئاوێنه‌ی خه‌یاڵ و هه‌ستی به‌شێك له‌خه‌ڵكی كوردستانه. |
سةرجاوة سايتي ((راديؤ نةوا))
عدل سابقا من قبل سنكر برادوستي في الجمعة مارس 27, 2009 4:32 am عدل 1 مرات | |
|
حكمت البياتي نائب المدير
المهنة : المزاج : إذا أردت شيئاً بشدة أطلق سراحة, إذا عاد إليك فهو ملك لك للآبد, وإن لم يعد فهو لم يكن لك من ألبداية... الابراج : عدد الرسائل : 1912 العمر : 38 الجنسية : عراقي الهواية : نقاط : 1561 تاريخ التسجيل : 26/10/2008
| موضوع: رد: زياني هونةرمةند حةسةن زيرةك الأحد مارس 22, 2009 4:01 am | |
| | |
|
سنكر برادوستي عضو خاص
المهنة : المزاج : كـــــار له پيناو مرۆفـــــــــايهتي.
هيچ كات دلــگران مه‌به ئه‌گه‌ر چاكهي تۆ بۆ هاوريهكانت زياتر بوو له چاكهي ئه‌وان بۆ تۆ. الابراج : عدد الرسائل : 228 العمر : 37 موقعك المفضل : www.silvana.com الجنسية : عراقي الهواية : نقاط : 358 تاريخ التسجيل : 16/03/2009
| موضوع: رد: زياني هونةرمةند حةسةن زيرةك الأحد مارس 22, 2009 7:50 am | |
| | |
|
ذكران عضو نشيط
المهنة : المزاج : حبيتج واحبج حتى اخر الدرب
واكيد روحي فداج حلوة يا رب
وافرش الوردة كدامج من العراق للغرب الابراج : عدد الرسائل : 77 العمر : 41 الجنسية : عراقي الهواية : نقاط : 85 تاريخ التسجيل : 18/07/2009
| موضوع: رد: زياني هونةرمةند حةسةن زيرةك الجمعة يوليو 31, 2009 2:20 am | |
| سوباس كيانه قوربانت بم .................... سلاو | |
|
سنكر برادوستي عضو خاص
المهنة : المزاج : كـــــار له پيناو مرۆفـــــــــايهتي.
هيچ كات دلــگران مه‌به ئه‌گه‌ر چاكهي تۆ بۆ هاوريهكانت زياتر بوو له چاكهي ئه‌وان بۆ تۆ. الابراج : عدد الرسائل : 228 العمر : 37 موقعك المفضل : www.silvana.com الجنسية : عراقي الهواية : نقاط : 358 تاريخ التسجيل : 16/03/2009
| |